AP ١٤٠١ سەرماوەز ٢ ١٠:٤١

بەیاننامەی نوێی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی سەبارەت بە چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران

بەیاننامەی نوێی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی سەبارەت بە چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بەیاننامەیەکی نوێی سەبارەت بە چالاکییە ناڤۆکییەکانی ئێران بڵاو کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ئیران پیتاندنی ئۆرانیۆمی 60 لەسەدی بە بەکارهێنانی 2 کۆمەڵە سانتریفیوژی IR 6 لە ناوەندەی ئەتۆمی فۆردۆ دەست پێکردووە.

لە ئەو بەیاننامەیەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی کە ڕادەستی ئەندامانی شۆرای حوکام کراوە، لە ئەو بارەوە هاتووە کە تاران بەدوای ئەوەیە تا بەرهەمهێنانی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی 5 یان 20 لەسەدی خۆی لە فۆردۆ بەرز بکاتەوە.

News ID 44222

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha